له‌تیف شێخ عومه‌ر: ده‌نگدان به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت
ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی 4ی یه‌كێتی: ئه‌مڕۆ دوا رۆژی كۆنگره ده‌بێت
K24- سلێمانی:
لەتیف شێخ عومەر، ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: تا درەنگانی شەو دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ كۆتا رۆژی كۆنگرە دەبێت.
لەبارەی سەرۆكی داھاتووی یەكێتیش، لەتیف شێخ عومەر رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی حزبه‌كه‌ی، ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژێردراو بڕیار لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتی دەدات.
H.B