"مووچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان كه‌مده‌كرێته‌وه"
لێژنه‌كانی په‌رله‌مان داوا ده‌كه‌ن ماوه‌یه‌كی زیاتریان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ئاماده بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئەو وادەیەی بۆ لێژنەکانی پەرلەمان دیاری کرابوو بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرت لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی ئامادە بکەن، کۆتای هات و داوایان کردوە 3 رۆژی دیکەیان بۆ درێژبکرێتەوە، تا راپۆرت لەسەر پرۆژەکە ئامادە بکەن.
پەرلەمانی کوردستانیش بە مەبەستی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی ماوه‌ی پشووی کەم دەکاتەوە. بڕیاریشە ژمارەیەك وەزیری حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بە مەبەستی رونکردنەوە لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی بچنە پەرلەمان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی بە مەبەستی رونکردنەوە لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی چووه په‌رله‌مان، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیاردەری لێژنەی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەيان له‌گه‌ڵ وەزارەتی دارایی گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌م حكوومه‌ت و هه‌میش په‌رله‌مان پابه‌ندبوونی خۆیان به پارێزگاریكردن له ماف و ئیمتیازاتی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پاشماوه‌كانی ئه‌نفال راگه‌یاند، به‌ڵام به شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه.
گوتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری شه‌هیدان، وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری ناوخۆ و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش كۆده‌بینه‌وه.
بەپێ زانیاریەکانی کوردستان 24 پەرلەمان و حکوومەت نزیکن لە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی زیاتری مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان بە جۆرێك، كه جگە لە ساڵی تەمەن سیستەی مووچەیان بەپيێ ساڵی خزمەت بێت و بۆ فەرمانبەرانی ئاسايی و شەهیدانیش هیچ دەرماڵەیەك نەبڕدرێت.
H.B