پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رده‌وامه و سبه‌ی ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت
ئه‌مشه‌و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌لا یاسین، گوته‌بێژی چواره‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، تا كاتژمێر (02:00)ـی ئه‌مشه‌و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ته‌واو ده‌بێت.
مه‌لا یاسین گوتیشی: پڕۆسەکە بە ئامادەبونی 8 دادوەرو بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕێوە دەچێت، لە کۆی 1000 ئەندامی کۆنگرەش نزیکەی 400 بۆ 450 کاندید کێبڕکێی بەدەستھێنانی 118 کورسی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەن.
کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستی بە گرنگترین و ھەستیارترین کارەکانی خۆی کرد ، ئەویش لە رۆژی سێیەمدا بڕیاردرا ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی کە لە121 کەس پێک دێن ھەڵبژێردرێن، پێشتر و لە رۆژی یەکەمدا بەرھەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی و رێواس فایەق راستەوخۆ بون بە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە، پڕۆسەکە جۆرێک لە خاوی پێوە دیاربوو.