فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتیان راگه‌یاند
تايبه‌ت به بچووك كردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه
K24 – به‌غدا:
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بایكۆتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر مادده‌كانی 15 و 16ی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێكردن و په‌سندكردنی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبوه‌وه.
جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی له هۆڵی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێنده‌وه و تێیدا دژایه‌تی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی بۆ ناوه‌ڕۆكی مادده‌كانی 15و 16ی پڕۆژه یاساكه ده‌ربڕی.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 15ی پڕۆژه‌یاساكه، بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاوه بچووك ده‌كرێته‌وه بۆ قه‌زا و تێیدا یه‌كه‌م و زۆرینه سه‌رده‌كه‌وێت و سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی دیكه ده‌فه‌وتێن.