بهرپرسێكی پارتی دڵنیایی دهداته لایهنگرانی حزبهكهی
"یاسای ههڵبژاردن زیانی بۆ ناوچه كوردستانییهكان دهبێت"
K24- ههولێر:
کارگێری دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای دەکات، یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، زیانی زۆری بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەبێت، شارەزایەکی ھەڵبژاردنیش بە پێویستی دەزانێت، بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو کورد بیر لە یەکگرتوويی بکاتەوە.
کاوە گەردی، کارگێری دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لهمبارهیهوه دهڵێت: یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، زیانی زۆری بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەبێت و دڵنیاییش دەداتە لایەنگرانی حزبهكهی، کە گۆڕانکاری لە یاساکان ناتووانێت دەنگی پارتەکەیان کەمبکاتهوه.
له بهرامبهریشدا ھۆگر چەتۆ، شارەزای بواری ھەڵبژاردن جهخت دهكاتهوه، ساڵێك لە بەردەم لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستانە، بۆ ئهوهی بە گوێرەی ئەو یاسا تازەیە، خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو ئامادە بکەن، ھەنگاوی یەکەمیش ئەوە كه کورد به زووترین كات دوو دادوەری شارەزا لە کۆمسیۆن بکاتە ئەندام و له داهاتووشدا دهبێت كورد پلانی بۆ یهكگرتوویی ههبێت.
فراکسیۆنە کوردستانیەکان پێیان وایە، بە بازنەکردنی قەزا و ناحییهکان زیان لە دەنگی کورد دەدات و کورد نوێنەری لە ئەنجوومەنی نوێنهران کەم دەبێتەوە، لە بەرامبەردا ئەوان پێیان باش بووە عێراق بکرێتە یەك بازنە، یان وەکو پێشتر ھەر پارێزگایەك بازنەی خۆی ھەبێت، بەڵام ھیچ یەك لەو تێبنیانە بە ھەند وەرنەگیران و یاساکە بە زۆرینە تێپەرێندرا، بۆیە ئێستا یەکگرتوویی کورد بە باشترین بژاردە دەزانرێت.
H.B