له كه‌ركووك كریستیانه‌كان جه‌ژنی له‌دایكبوونیان به بێده‌نگی به‌ڕێكرد
بڕیاریاندا هیچ جۆرە ئاهەنگێک نەگێڕن
K24 – كه‌ركووك:
بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئەمنییەوە، لە كەركوك لەکۆی 12هەزار خێزانی کریستیان تەنیا 1500 خێزان ماون. بۆ ئەمساڵیش وەکو هاوسۆزییەک بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری شەهیدانی خۆپێشاندانەکانی عێراق و ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی، بڕیاریاندا هیچ جۆرە ئاهەنگێک نەگێڕن.
سەرۆکی ئەساقیفەی کەرکووک و سلێمانی، مەتران دکتۆر یوسف تۆما رایگه‌یاند، ئەزموونی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووە و پێویستە بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق بگوازرێتەوە.