گەڕەکە کوردنشینەکانی كەركووك لە خزمەتگوزاری بێبەش دەکرێن

بەشێک لە پڕۆژەکانی کەرکووک بەهۆی خراپی و گەندەڵی تێکدەدرێنەوە

K24 - كەركووك

لە کەرکووک گەڕەکە کوردنشینەکان لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بێبەشکراون، بەشێک لەو پڕۆژانەش لە شارەکە ئەنجام دەدرێن بەهۆی گەندەڵی و نەبوونی پلانەوە، دوای ماوەیەک تێکدەدرێنەوە و جارێکی دیکە پارەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، هاووڵاتیان نیگەرانن لەو دۆخەی تێیکەوتوون و دەڵێن "کەرکووک ئێستا بێ خاوەنە".

دووبارەکردنەوەی پڕۆژەکان لە کاتێکدایە دەیان شوێنی کەرکووک، بەتایبەت گەڕەکە کوردنشینەکان فەرامۆشکراون و پێویستی زۆریان بە خزمەتگوورزاری هەیە.

نزیکەی 500 ملیار دینار رەوانەی کەرکووک کراوە، زۆرینەی پارەکە بۆ حەویجە تەرخانکراوە، کە راکان جبووری خۆی خەڵکی ئەوێیە، گەڕەکە کوردییەکانیش بەبیانووی زیادەڕۆیی لە خزمەتگووزاری بێبەشکراون.

ھ.م