ئەردۆغان سوپاکەی رەوانەی لیبیا دەکات
"پشت بە خوا دەچینە لیبیا"
K24 – ههولێر:
مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر ناردنی هێز بۆ لیبیا دەدات کە لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە ئەو داوایە پێشنیاز کراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی لە ئەنقەرە رایگەیاند، لە 7 کانوونی دوووەم، دوای رەزامەندی پەرلەمان، هێز بۆ لیبیا دەنێرین".
راشیگەیاند: "خودا پاڵپشت بێت، هەوڵدەدەین بڕیارەکە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و هێزەکانمان رەوانە بکەین".
ئەردۆغان پشتگیریی لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا دەکات کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی لێ دەکرێت و دژی سوپاکەی خەلیفە حەفتەرە کە دەیەوێت کۆنتڕۆڵی تەواوی وڵات بکات.
حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی لە لایەن تورکیا و قەتەر پاڵپشتی لێوەدەکرێت، بەڵام خەلیفە حەفتەر لە لایەن میسر، ئیمارات و رووسیاوە پشتگیریی دەکرێت.
لە ساڵی 2014ەوە، جەنگی ناوخۆی لیبیا کە بەشێکی زۆری لەسەر نەوتە تەشەنەی سەندووە و تاکو ئێستاش ئەو جەنگە بەردەوامە.
France24