به‌شیر حه‌داد: هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ده‌ینه‌وه
"به‌رهه‌م ساڵح له نامه‌كه‌یدا داوای بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له په‌رله‌مان ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی و شه‌ڕ له نێوان هاووڵاتییان و پێكهاته‌كانی عێراق دروست نه‌بێت، به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاندووه، ناتوانێت ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق راسپێرێت.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح له نامه‌كه‌یدا داوای بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له په‌رله‌مان ده‌كات و ئه‌وانیش هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌ده‌نه‌وه.
H.B