ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ستالین دزرا
به‌هاكه‌ی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
وزاره‌تی ناوخۆی رووسيا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27/12/2019 بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له رووداوی دزینی ئۆتۆمبێلێكی كۆن له جۆری "زیس" ده‌كه‌ن، كه پێده‌چێت هی جۆزیف ستالین، سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بێت.
كه‌ناڵی بازا Baza بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوه ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی ستالینیان دزیوه، كه به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ ده‌بێت.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا رایگه‌یاند، كاتژمێر 12:40 خووله‌كی شه‌و هه‌واڵی دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان پێگه‌یشتووه، كه له گه‌راجێكی باكووری رۆژئاوای مۆسكۆ راگیراوه، دوای ئه‌وه‌ی دزه‌كان توانیویانه ده‌رگای گه‌راجه‌كه بشكێنن، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بردووه.
پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی بۆیان روون بێته‌وه، كه ئایا ئۆتۆمبێله‌كه كاتی خۆی هی ستالین بووه یان نا، به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌وه‌ی به‌شێك له میدیاكانی رووسیا له‌و باره‌یه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هێشتا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئ. م