ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان له باره‌ی ده‌فری فڕیو بڵاوده‌كاته‌وه
له‌و باوه‌ڕه‌دان یوفۆ و بوونه‌وه‌ری ئاسمانی هه‌بن؟
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌رشیفی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له واشنتنی پایته‌خت، پێشانگایه‌كی تایبه‌تی كردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئه‌وه نیشاندراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه توێژینه‌وه‌كان له باره‌ی ده‌فری فڕیو و ته‌نه نامۆكان گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست.
كورين پۆرتێر، رێكخه‌ری پێشانگاكه رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامه هه‌مه‌جۆرانه نمایش بكه‌ن كه پێشتر له ئه‌رشیفی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا پارێزراون، پێشانگاكه‌ش به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 50 ساڵ به‌سه‌ر راگرتنی كاره‌كانی به‌رنامه‌ی "كتێبی شین" كراوه‌ته‌وه.
كتێبی شین پرۆژه‌یه‌كی فه‌رمی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا بوو، مه‌به‌ستیش لێی ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی ته‌نه نامۆكان بوو كه له به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ده‌رده‌كه‌وتن.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پرۆژه‌ی كتێبی شین، له ساڵی 1952 تاكو ساڵی 1969 به‌رده‌وام بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی بۆ خه‌ڵك راگه‌یاند، به‌ڵام هێشتا نهێنی زۆر ماوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌رگا له‌سه‌ر كاركردن به "بیردۆزی پیلانگێڕی" واڵا بوو و ناڕوونی له‌سه‌ر ده‌فره فڕیوه‌كان زیاتر كردووه.
له هه‌مان كاتدا به بیردۆزی پیلانگێڕی تیشك ده‌خرێته سه‌ر پرۆژه‌ی نهێنی "ماجیستیك 12"، كه رێكخراوێكی نهێنی تایبه‌ت بوو، ئه‌ندامانیشی زانایان و سه‌ركرده سه‌ربازیی و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت بوو.
رێكخراوه‌كه به فه‌رمانی راسته‌وخۆ و سه‌رۆكی كۆچكردووی ئه‌مه‌ریكا، هاری ترومان له‌سه‌ر راسپارده‌ی دكتۆرێك به‌ناوی ڤانیڤار دامه‌زرا.
ئه‌وه‌ی تا ئێستاش وایكردووه به شێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕوا به بوونی ته‌نه نامۆكان بكه‌ن، رووداوی "رۆزویڵ"ـه، كه ته‌نێكی نامۆی ئاسمانی له ساڵی 1947 له نزیك ناوچه‌ی رۆزویڵی ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆی ئه‌مه‌ریكا تێكشكا.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م