ئێره ساردترین شاره له‌سه‌ر گۆی زه‌وی
47 پله له ژێر سفر.. ده‌توانی وه‌رزی زستان له‌و شاره بژی؟
K24 - هه‌ولێر:
شاری یاكوتیسك، ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی رووسیا و به‌شێكه له سیبیریا، له بازنه‌ی جه‌مسه‌ری باكووری نزیكه، سه‌رمای شاره‌كه جیاوازه له هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی جیهان، كه له وه‌رزی زستان ده‌گاته 47 پله له ژێر سفر.
به گوێره‌ی راپۆرته لۆكاڵییه‌كان، رۆژی شه‌ممه 28/12/2019، 47 پله له ژێر سفر له شاره‌كه تۆماركراوه، به گشتی شاره‌كه له شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی پله‌ی سه‌رما، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه.
له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا، به گشتی پله‌كانی سه‌رما بۆ 40 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیون، له‌كاتێكدا ئه‌و پله‌یه له ساڵی 1911، گه‌یشتووه‌ته 60 پله له ژێر سفر.
به‌هۆی ئه‌و سه‌رما له رادهبهدهرهش، باتری مۆبایله‌كان خاڵی ده‌بێته‌وه، یانیش ئامێره‌كان به‌رگه‌ی كاركردن ناگرن له‌و كه‌شه، بۆیه زۆربه‌ی ماڵه‌كان، ژێرزه‌مینیان هه‌یه و بۆ ژیانی رۆژانه له وهزری زستان به‌كاری ده‌هێنن.
وێنه‌گرێكی سویسری له كاتی سه‌ردانێكیدا بۆ شاره‌كه باسی له‌وه كردووه، چوونه ده‌ره‌وه له ماڵ بۆ مه‌به‌ستی كڕینی ساده‌ترین پێداویستی، به سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره داده‌نرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ش، بڕیاریانداوه ده‌وامی خوێندن له پۆلی 1 تا 5ی سه‌ره‌تایی رابگرن، هه‌ندێك كه‌سیش وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆخی سه‌رما، چه‌ند چالاكییه‌كی جیاواز له‌ناو به‌فر ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه مه‌له‌كردنه له ئاوه به‌سته‌ڵه‌كه‌كان و درووستكردنی په‌یكه‌ری به‌فرینه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
سه‌رچاوه: SkyNews