لیڤه‌رپوول به سه‌ركه‌وتنێكی دراماتیكی ماڵئاوایی له 2019 كرد
به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول به گۆڵێكی گوماناوی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
لیڤه‌رپوول یارییه قورسه‌كه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كرد و به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی ولڤرهامتن هێنا.
له گه‌ڕی بیسته‌می پرێمه‌رلیگ، له نێو یاریگه‌ی ئانفیڵد، لیڤه‌رپوول میوانداریی ولڤرهامتنی كرد و یارییه‌كه له ده‌ستپێكه‌وه تا كۆتایی بۆ هه‌ردوولا قورس و ئاڵۆز بوو.
له خوله‌كی 42ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، ڤان دایك پێشڕه‌وی كرد و له نێو ناوچه‌ی سزای ولڤرهامتن تۆپێكی بۆ سادیۆ مانێ نارد، هێرشبه‌ر سه‌نیگالییه‌كه گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد، ئه‌گه‌رچی یاریزانان و راهێنه‌ری ولڤرهامتن داوای به‌كارهێنانی ڤاریان كرد، به بیانووی ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه پێش ئه‌وه‌ی بگاته سادیۆ مانێ به‌رده‌ستی ڤان دایك كه‌وتووه، به‌ڵام ڤار بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و گۆڵه‌كه‌ی هه‌ژمار كرد.
یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول به تاكه گۆڵێكی بێوه‌ڵام كۆتایی هات، لیڤه‌رپوول ئه‌گه‌رچی یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه، به‌ڵام به 55 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه پته‌وتر كرد و به 13 خاڵ پێش نزیكترین ركابه‌ری كه‌وت كه یانه‌ی لێسته‌ر سیتییه، له به‌رامبه‌ردا ولڤرهامتن به 30 خاڵ له شوێنی خۆی له ریزبه‌ندی حه‌وته‌می پرێمه‌رلیگ مایه‌وه.