ئێران: دەبێ ئەمەریكا ناوچەكە جێبھێڵێ

"وڵاتانی ناوچەكە خۆیان دەتوانن ئاسایشی خۆیان دابین بكەن"

K24 - ھەولێر

فەرماندەی ھێزی دەریایی ئێران رایدەگەیەنێت، ناوچەكە پێویستی بە ئەمەریكا نییە و كاتی ئەوە ھاتووە كە ئەمەریكا ناوچەكە جێبھێڵێت.

حوسێن خانزادی، فەرماندەی ھێزی دەریایی ئێران لە پەراوێزی مانۆڕی ھاوبەشی ئێران و رووسیا و چین رایگەیاند، كە پەیامی ئەو نمایشە سەربازییە ھاوبەشە ئەوەیە كە كاتی ئەوە ھاتووە ئەمەریكا ناوچە جێبھێڵێت.

خانزادی دەشڵێت "وڵاتانی ناوچەكە خۆیان دەتوانن ئاسایشی خۆیان دابین بكەن و پێویستیان بە ھەبوونی ئەمەریكا نییە".

فەرماندەی ھێزی دەریایی ئێران پێیوایە لەداھاتوودا وڵاتانی دیكەی ناوچەش پشت لە ئەمەریكا دەكەن.