ئۆپۆزیسیۆنی توركیا دژی ناردنی هێزن بۆ لیبیا
ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری كێشه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
پارتی گه‌لی كۆماری به‌رهه‌ڵستكاری توركیا، رایگه‌یاند، دژی ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیایه بۆ لیبیا.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ و سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری، كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ، ئونال جاویك ئۆز، جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا گوتی: ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ لیبیا ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری كێشه‌كان و هۆكاره بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشی: پێویسته توركیا مامه‌ڵه‌ی دیپلۆماسیانه بره‌و پێبدات له بری ئه‌وه‌ی بكه‌وێته شه‌ڕه‌وه. چونكه چوونه ناو هه‌ر شه‌ڕێكه‌وه به وه‌كاله‌ت ره‌وشی ئێستا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات و ئه‌وه‌شمان به روونی به وه‌زیری ده‌ره‌وه راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ناردنی هێزی توركیا بۆ لیبیا ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات و ئێمه له‌و بڕوایه‌داین ئه‌و پڕۆژه‌یه به گشتیی زیانی بۆ توركیا ده‌بێت.