سوپای پاسداران: هێزه عێراقییه‌كان مافی خۆیانه تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه
هێرشه‌كه‌ی به تیرۆریستی وه‌سفكرد
K24 – هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر باره‌گاكانی "حه‌شدی شه‌عبی" به كرده‌وه‌یه‌كی "تیرۆریستی" وه‌سفكرد. راشیگه‌یاند، هێزه عێراقییه‌كان مافی خۆیانه تۆڵه بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران "ئیدانه"ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر "حزبوڵڵای عێراق"ـی كرد و ھێرشه‌كه‌ی به "ده‌ستدرێژییه‌كی تیرۆریستی" وه‌سفكرد.
هاوكات سوپای پاسداران راشیگه‌یاند، هێزه عێراقییه‌كان و گه‌لی عێراق مافی ره‌وای خۆیانه تۆڵه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وه ده‌ستدرێژی تیرۆریستیانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی عێراقی كردووه و به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری بنه‌ڕه‌تی نانه‌وه‌ی پشێوییه له ناوچه‌كه.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌بێته مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومانی (5) باره‌گای كه‌تیبه‌كانی "حزبوڵڵای عێراق"ـی له ناو خاكی سووریا و عێراق كردووه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی "حزبوڵڵا" كردبوویانه سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا.