مۆسكۆ: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا قبوڵكراو نییه
رووسیا دژایه‌تی خۆی بۆ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له خۆرئاوای عێراق و خۆرهه‌ڵاتی سووریا "قبوڵكراو نییه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا "نیگه‌رانی توندی" خۆی له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی، كه ئێواره‌ی دوێنێ كردییه سه‌ر باره‌گای "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" له خۆرئاوای عێراق و خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، "ئه‌و هێرشه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری هه‌ردوو وڵات و هه‌ڕه‌شه‌كردنه له ئاسایشی ئه‌و دوو وڵاته".
روونیشیكرده‌وه، "مۆسكۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه به قبوڵ نه‌كراو و زیاندار له قه‌ڵه‌م ده‌دات و داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ڵهێنانی هه‌ر هه‌نگاوێك، كه ببێته مایه‌ی ئاڵۆزبوونی زیاتری ره‌وشی سیاسی و سه‌ربای له عێراق و سووریا و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ "دیمتری بیسكۆڤ"، گوته‌بێژی فه‌رمی "كرملین" رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رووسیای له هێرشی سه‌ر كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا له عێراق و سووریا ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی "كرملین" گوتیشی: "مۆسكۆ به ئیجابی ده‌ڕوانێته هه‌ر رێوشوێنێك ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بێت، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر رێوشوێنێك به نێگه‌تیڤ ده‌بینێت، كه ببێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیریی".
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه (29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (5) بنكه‌ی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق"ی له ناو عێراق و سووریا كرده ئامانج. (3) بنكه‌یان له ناو خاكی عێراقدا بوون له خۆرئاوای پارێزگای "ئه‌نبار"، (2) بنكه‌ی دیكه‌شیان له‌ناو سووریا بوون.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، كه "حزبوڵڵای عێراق" رایگه‌یاندووه، له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا (25) چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكان كوژران و زیاتر له (50) چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.