ڤیدیۆ.. مه‌رگ به ته‌نیشتیدا تێپه‌ڕی
له سێ چركه چی روویدا
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئهنكوریج، كه گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی "ئه‌لاسكا"ی ئه‌مه‌ریكایه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، شوفێرێك له سه‌روبه‌ندی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌نیا له ماوه‌ی (3) چركه‌دا، خه‌ریكبوو كاره‌ساتێك بقه‌ومێنێت و گیانی كه‌سێك بكاته قوربانی خێرالێخوڕین.
شوفێری ئۆتۆمبێلێك، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌ككه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بوو، كاتێك ئۆتۆمبێلێكی دیكه له سووڕانه‌وه‌دا لێی نزیك بوویه‌وه و خه‌ریك بوو به‌و هۆیه‌وه ژیانی له‌ده‌ستبدات.
پۆلیسی شاره‌كه داوای له هاووڵاتیان به گشتیی و شوفێران به تایبه‌تی كردووه، به ره‌چاوكردنی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و درووستبوونی شه‌خته و به‌فربارین خێرایی ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له رووداوی هاتوچۆ و پێكدادان.