بەهۆی رەخنەگرتن لە ئۆپەرسیۆنەکانی تورکیا سەدان کەس دەستگیر دەکرێن
رەخنەیان لە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گرتووە
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له ئۆپه‌راسیۆنی گرێ سپی و سه‌رێ كانیی رۆژئاوای كوردستان، 636 كه‌س له توركیا ده‌ستگیركران.
به گوێره‌ی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، به فه‌رمانی داواكاری گشتی، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیپێكردووه كه ره‌خنه‌یان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌ردوو شارۆچكەی گرێ سپی و سه‌رێ كانیی رۆژئاوای كوردستان گرتووە.
به‌گوێره‌ی راگەیەندراوەکە، وه‌زاره‌تی ناوخۆ 636 كه‌سی به‌تۆمه‌تی ره‌خنه‌گرتن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا دەستگیر کردووە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە 6ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریادا، سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە سووریا، لە 9ی هەمان مانگ دەستیان بەهێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان کرد کە بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 300 هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
H.J