خلووسی ئاكار: هێز ده‌نێرینه لیبیا
توركیا به‌ره‌و لیبیا ده‌ڕوات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "NTV"ـی توركی، وه‌زیری به‌رگری گوتی: "ناكرێت توركیا چیدیكه ده‌سته‌وه‌ستان بێت له هه‌مبه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی رووبه‌ڕووی برایانمان له لیبیا بووه‌ته‌وه".
گوتیشی: "وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا و له‌و باره‌یه‌وه هه‌رچی پێویست بێت ده‌یكه‌ین".
به گوێره‌ی یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌نقه‌ره و ته‌رابلووس، كه له (27ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) واژوو كرا، توركیا ئاماده‌ی ده‌ربڕیوه كۆمه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منی حكومه‌تی ته‌رابلووس بكات له دژی هێزه‌كانی موشیر خه‌لفه حه‌فته‌ری نه‌یاری حكومه‌ت.
بڕیاره رۆژی (2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) په‌رله‌مانی توركیا بۆ رێگه‌دان به سوپا و ناردنی هێز بۆ لیبیا كۆببێته‌وه.
پێشتریش روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردبوویه‌وه، له عه‌فرین هێزه‌كانی توركیا نووسینگه‌یان بۆ ناونووس كردنی چه‌كداران كردووه‌ته‌وه و هه‌ر چه‌كدارێك ئاماده بێت بچێته لیبیا دژی حه‌فته‌ر شه‌ڕ بكات، مانگانه (2000 - 3000) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێ ده‌درێت.