ئه‌سه‌د: له ئیدلب شه‌ڕ به‌رده‌وامه
پێشكه‌وتن له جزیره به‌ده‌ستهاتووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د، رایگه‌یاند، شه‌ڕ له "ئیدلب" به‌رده‌وامه و له "جزیره"ش پێشكه‌وتن به‌دیهاتووه.
ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له‌گه‌ڵ گه‌وره یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی ئه‌سغه‌ر خاچی كۆبوه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سووریا باسی له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی سوپای سووریا كردووه، كه له ناوچه‌ی "جزیره" بهدهستیهێناوون و دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، تا كۆتایهێنان به به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتیان له شاره‌كه شه‌ڕ له "ئیدلب" به‌رده‌وام ده‌بێت.