ئێران ره‌تیكرده‌وه
تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران له باره‌ی تۆمه‌تباركردنی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هاته‌ده‌نگ.
كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌تیكرده‌وه، دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشانه‌وه هه‌بێت، كه له عێراق كراونه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌باس موسه‌وی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، تۆمه‌تباركردنی ئێران به‌شێكه له‌و سوكایه‌تیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به گه‌ل و خه‌ڵكی عێراقی ده‌كات.
موسه‌وی داواشیكرد، ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌و سیاسه‌ته تێكده‌رانه‌ی بهێنێت، كه له ناوچه‌كه په‌یڕه‌ویان ده‌كات.