لێدوانێكی توندی خامنه‌یی دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان
رێبه‌ری ئێران هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق هاته ده‌نگ و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات.
رێبه‌ری ئێران هێرشه‌كانی به تۆڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له حه‌شدی شه‌عبی ناوبردووه پاش ئه‌وه‌ی توانیوویانه به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا سه‌ركه‌ون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/1/2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه "رێبه‌ری ئێران به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه و به تاوان ناوی ده‌بات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا تۆڵه‌ی داعش له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌نه‌وه كه خۆیان دروستیانكرد و حه‌شدی شه‌عبی ئیفلیجی كردن و شكستی پێهێنان".
خامنه‌یی ده‌ڵێت: "ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق و سووریا چ كارێك ده‌كه‌ن، ئه‌وان له تۆڵه‌ی داعشدا بنكه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆمبباران ده‌كه‌ن".
قسه‌كانی خامنه‌یی له كاتێكدایه له رۆژی سێشه‌ممه‌وه چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه باڵیۆزخانه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردووه ئه‌گه‌ر زیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگه‌یێنرێت، تاران باجێكی قورس ده‌دات.