هۆشدارییەک لە ترەمپەوە بۆ ئێران

ترەمپ ئێران ئاگادار دەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمەریکا دوو تریلیۆن دۆلاری لە چەکی پێشکەوتوو خەرج کردووە کە باشترینەکانن لە جیهان

دەشڵێت، ئەگەر ئێران هێرشبکاتە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا یان ئەمەریکییەکان، ئێمە بەبێ دوو دڵی نوێترین براند و جۆری چەک دەنێرین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەرمان، بەجۆرێک وەڵامیان دەدەینەوە، هەرگیز هاوشێوەی نەبووبێت.

پێشتریش سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو: "52 ئامانجی ئێرانیمان دەستنیشانکردووە (وەک ئەو پەنجاو دوو بارمتە ئەمەریکییەی چەندین ساڵە لە ئێران دەستبەسەرکراون)، ئەم ئامانجانەش شوێنی زۆرگرنگ و هەستیار و کولتووریی ئێرانیش دەگرێتەوە، بۆیە ئەگەر ئێران هەر هێرشێک بکات پەشیمانی دەکەینەوە و ئەمەش هۆشدارییەکی ئاشکرای ئێمەیە".