یەکێتی ئەوروپا هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن دەدات

زەریف: کۆتایی هێنان بە ئەمەریکا دەستی پێکرد

K24 – هه‌ولێر:

بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، یەکێتی ئەوروپا بانگهێشتی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەوروپا دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی یەکێتی ئەوروپا، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە رێگای تەلەفۆن، داوای لە جەواد زەریف کردووە بچێتە ئەوروپا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، زەریف لە توتێکدا لە دوای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکا نووسی، بە دەرکردن بێت یان هاوارکردن، پرۆسەی کۆتایی هێنان بە بوونە شەیتانئاساکەی ئەمەریکا لە رۆژئاوای ئاسیا، دەستیپێکرد.

پێشتر مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، رەخنەی لە وڵاتە ئەوروپییەکان گرتبوو کە وەکو پێویست پشتگیریان لە ئەمەریکا نەکردووە.

 AFP