"عێراق بەرگەی سزاکانی ئەمەریکا ناگرێت"
بەشیر حەداد: بە لایەنەکانمان گوت ئەو بڕیارە لە زیانی عێراقە
K24 - ھەولێر
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمان بە ئاشکرا بە لایەنە عێراقییەکانیان گوتووە، پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەبڕیارە و دەرکردنی هێزە ئەمەریکییەکان لە عێراق زیانی گەورەی ئابووری بە وڵاتەکە دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشدا، عێراق بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا ناتوانێت نەوتی خۆی بفرۆشت و دوای ئەوەش دیناری عێراقی بەهاکەی لە دەستدەدات.