پۆمپیۆ: عادل عه‌بدولمه‌هدی له ژێر فشاری ئێران ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
خه‌ڵكی عێراق مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای ده‌وێت

K24 – هه‌ولێر:
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە کەمپینی لەناوبردنی تیرۆر لە عێراق و دڵنیاشن کە خەڵکی عێراق دەیەوێت هێزەکانی ئەمه‌ریکا لەو وڵاتە بمێننەوە، هەروەها ئاماژەی کرد، کە وڵاتەکەی لەسەر ستراتیژیەتی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت.
پۆمپیۆ گوتیشی: "خەڵکی ئەمه‌ریکا دەبێ ئەوە بزانن، کە سەرۆک ترەمپ ھیچکات شەرمی لە پاراستنی ئەمه‌ریکا نه‌كردووه. کارەکانی چەند رۆژی رابردووشمان و ستراتیژیەتی سێ ساڵی رابردووش لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەو سۆنگەیەوە بوون".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی گوتی: "ئێمە چەندین ساڵە لە عێراقین و ھاوکاریمان کردوون لە شەڕی دژ بە تیرۆر و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەھۆی گوشارە بەردەوامەکانی سەرکردەکانی ئێرانەوە دەستی لەکارکێشایەوە. ئێمە دڵنیاین لەوەی، کە خەڵکی عێراق دەیانەوێت ئەمه‌ریکا لە وڵاتەکەیان بمێنێتەوە و بەردەوام بین لە کەمپینی لەناوبردنی تیرۆر لەو وڵاتە".