ئێران "رۆژی به‌ره‌نگاری جیهانیی" ده‌ستنیشان كرد
به‌خاكسپاردنی قاسم سوله‌یمانی دواخرا

K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دا، رۆژی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك رۆژی "به‌ره‌نگاری جیهانیی" ده‌ستنیشان بكات.
رۆژی هه‌ینی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه ئامانج و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامه و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ به به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌س ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی له شاری كرمان به خاك ده‌سپێردرێت.
به هۆی قه‌ره‌باڵغی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن و درووستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ (35) كه‌س كه‌وتنه ژێر پێ و به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و (48) كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به هۆی درووستبوونی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه، بڕیاردرا به‌خاكسپاردنی ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دوابخرێت.