دانیشتووانی كهركووك كشانهوهی هێزهكانی ئهمەریكا به مهترسی دهزانن
كێشەكانی ئەم دوایەی ئەمەریكا و ئێران لە كەركووك قوڵتر بوونەوە
K24 - كەركووك
دانیشتووانی کەرکووک کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بە مەترسی دەزانن بۆ سەر شارەکەیان و دەڵێن، بڕیارەکەی پەرلەمان لە بەرژەوەندی داعش و میلیشیا شیعەکانە و پێشبینش دەکەن شەڕی مەزهەبی رووبدات، پەرلەمانتارێکیش رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە و شارەکە لە مەترسییەکانی داعش دەپارێزێت.
ئاگری ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە كەركووك قوڵتر بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی گرووپە شیعەكان لە كێڵگەی (كەی وەن) بەڵێندەرێكی ئەمەریكیان كوشت.
داعش بە هەموو پێوەرەکان سەرقاڵی خۆرێکخستنەوەیە و کێشە و ئاڵۆزییەکانی عێراقیش زیاتر رێیان بۆ چالاکییەکانی ئەو گرووپە خۆشکردووە، بەتایبەت لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە ئەگەری بوونی بۆشایی ئەمنی زیاتر و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا.
ھ.م