داوای کردنەوەی شێڵتەری داڵدەدانی پیاوان دەكرێت
توندوتیژی دژی پیاوان زیادیكردووە
K24 - سلێمانی
توندوتیژی دژی پیاوان لە بەرزبوونەوەدایە و داوای کردنەوەی شێڵتەری داڵدەدان بۆ پیاوان دەكرێت، بۆ ئەوەی لە کاتی توندوتیژیدا کە لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بەرامبەریان دەکرێت پەنای بۆ ببەن، چونكه ئێستا ئه‌و پياوانه‌ى توندوتيژيان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت شوێنيكيان نيیه هاناى بۆ ببه‌ن.
پیاوێكی دانیشتووی سلێمانی باس لەوە دەكات، بەھۆی كێشەی لەگەڵ ھاوسەرەكەی ماوەی دوو ساڵە لە ھۆتێل دەخەوێت.
به‌شێك له پیاوان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە لە ماڵ دەدردەکرێن و توندوتیژییەکانیش بەرامبەر پیاوان رووی لە زیاد بوونه. بەگوێرەی ئاماری یەكێتی پیاوانی كوردستان، لە ساڵى رابردوودا 545 جۆرى سکاڵا و توندوتیژى دژی پیاوان تۆمارکراوه. له‌گه‌ڵ 83 حاڵه‌تى خۆکوشتنى پیاوان، كه پێنج حاڵه‌تی کوشتنى پیاوان له‌لایه‌ن ژنه‌كانیان بووە به هاوکارى که‌سوکاریان و که‌سانى دیكە بووه، رێکخراوى یه‌کێتى پیاوانى کوردستان داوا ده‌كات شوێنێکی داڵدەدان بۆ پیاوان بکرێتەوە، کە پەنای بۆ ببەن.
ھ.م