هۆشداری له به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش ده‌درێت
گرژییه‌كانی ناوچه‌كه مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر زیاتر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ململانێی ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراق، حکوومەتی وڵاتەکەی بە تەواوی بەو پرسەوه سەرقاڵکردووە، بۆ درووستنەبوونی بۆشایی ئەمنی و رێگریکردنیش لە سەرھەڵدانەوەی گروپە تیرۆریستیەکان، داوا دهكريت حکوومەتی عێراق زیاتر لە حکوومەتی ھەرێم نزیك ببێتەوە.
له‌مباره‌یه‌وه باڵانبۆ كۆكۆیی، ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە باشی دەزانێت، حکوومەتی عێراق بۆ رێگریکردن لە سەرھەڵدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان، زیاتر لە حکوومەتی ھەرێم نزیك بێتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان نه‌بێت.
هاوكات عومه‌ر نوره‌دینی، مامۆستای زانکۆش له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئەو دۆخەی ئێستا لە عێراق هاتووه‌ته ئاراوه، دەرفەتی زیاتر دەداتە رێکخراوە تیرۆریستیەکان تاوەکو خۆیان رێکبخەنەوە.
ھێشتا مەترسی داعش لە عێراق کۆتایی نەھاتووە، بەشێک لە لایەنە سیاسیە شیعەکانیش سوورن لەسەر چوونەدهرهوهی هێزه بیانییه‌كان، کە بە رای شارەزایان ھێشتا عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر پێویستی زۆری بەو ھێزانە ماوە.
H.B