ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

ئەمەریکا رێکاری نوێ دژی ئێران دەگرێتە بەر

K24 – هه‌ولێر:

لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوە ئەمەریکا وستیڤن منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا نوێترین سزاکانی سەر ئێرانیان ئاشکرا کرد.

وەزیری گەنجینە گووتی، سزا نوێکانمان بۆ ئەوەیە، ئێران پشتگیری زیاتری تیرۆر نەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، سزامان بەسەر هەشت بەرپرسی دیکەی ئێران و چەند کەسێکی دیکە ئێراندا سەپاندووە کە هاوکاری تیرۆر لە عێراق و سووریا دەکەن.

راشیگەیاند، سزا نوێکانمان بە رێژەی 90% چالاکییەکانی ئێران کەم دەکاتەوە.

لەبارەی هێرشەکانی سەر ئەمەریکاش لە عێراق، وەزیری دەرەوە گووتی، پێشتر زانیاریمان هەبوو کە هێرش دەکرێتە سەرمان.

دووپاتیشکردەوە، ئەمەریکا رێگا نادات هەرگیز ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی چالاکییەکانی ئێران دژی ئەمەریکان لە ناوچەکە و سزانوێکان رێگری لەو چالاکییانە دەگرن.

لەبارەی جێهێشتنی عێراق، پۆمپیۆ گووتی، ئەرکی ئێمە هاوکاری عێراقییەکانە دژ بە تیرۆر و لەوێ بەردەوام دەبین لە کارەکانمان و لە عێراق دەمێنینەوە.

سەبارەت بە کوژرانی قاسم سولەیمانیش، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، قاسم سولەیمانی پلانی هێرشکردنە سەر ئەمەریکای لە ناوچەکە هەبووە و کوشتنی ئەو هاوشێوەی ئەبوبەکر بەغدادی و ئوسامە بنلاندن سەرکەوتنە بۆ ئەمەریکا.