ئۆکراینا داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات

کاردانەوەی خستە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە ئێران زیاد دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە رایگەیاند، داوای قەرەبوو لە ئێران دەکەین.

سوپای ئێران دانی بەوەدانا کە ئەو فڕۆکە ئۆکراینیەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بە 176 سەرنشینەوە خرایە خوارەوە، بە هەڵە لە لایەن سوپای ئێرانەوە مووشەکی ئاراستە کراوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی دانپێدانانەی ئێران دەڵێت، ئێمە چاوەڕێی داوای لێبوردنێکی دیبلۆماسی دەکەین و دەبێت قەرەبوو بکرێینەوە، دەشبێت ئەوانە سزا بدرێن کە بوونەتە هۆکاری رووداوەکە.

هەر لەو بارەوە، لە تویتێکدا، مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران بە تەواوی بەرپرسە لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە.

حەسەن رۆ حانی، سەرۆک کۆماری ئێرانیش لە توتێکدا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و سەرپێچیکاران سزا دەدەن.

AFP

 H.J