ئەمەریکا لەسەر دەستگیرکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران هاتە دەنگ

"بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەستگیر کراوە"

K24 – هه‌ولێر:

مۆرگان ئورتاگوس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، رژێمی ئێران باڵیۆزی بەریتانیای لە ئێران دەستگیر کردووە.

دەشڵێت، ئەمە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە ئێران مێژوویەکی دێرینی لەگەڵ ئەوە هەیە.

داواش دەکات، ئێران داوای لێبووردن لە بەریتانیا بکات.

دوێنێ شەممە، ئێران بۆ ماوەی سێ کاتژمێر باڵیۆزی بەریتانیای لە ئێران دەستگیر کرد، بە بیانوی ئەوەی هانی خەڵکی داوە بۆ خۆپیشاندان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بی بی سی، باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران، چووەتە ناو ئەو خەڵکەی بۆ دەربڕینی هاوخەمیی بۆ قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینیەکە کۆبوونەتەوە، بەڵام دواتر ئەو کۆبوونەوەیە بۆ خۆپیشاندان گۆڕاوە. باڵیۆزیش لەو کاتە گەڕاوەتەو و لە کاتی گەڕانەوەی لە سەرتاشخانەیەک دەستگیر کراوە.

بەهۆی ئەمەش، بەریتانیا ئێرانی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار کرد.

ساتی دەستگیرکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران
ساتی دەستگیرکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران