"بارسێلۆنا تووشی كاره‌سات بوو"
هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت
لویس سوارێز هێرشبه‌ری بارسێلۆنا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ئه‌نجامدرا و تا چوار مانگی دیكه ناتوانێت پێ له تۆپ بداته‌وه.
ئه‌م یاریزانه ئۆرۆگواییه له یاریی یانه‌كه‌ی له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تووشی پێكانێك بوو له ئه‌ژنۆی راستی و به‌هۆی سه‌ختی پێكانه‌كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه به‌مهۆیه‌وه سواریز بۆ ماوه‌ی 4 مانگ له بارسێلۆنا داده‌بڕێت و ره‌نگه نه‌توانێت به‌شداری هیچ یارییه‌كی دیكه‌ی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه نه‌كاته‌وه، كه پێشتر بڵاوكرابوویه‌وه كه ئه‌م یاریزانه به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا بچێته یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ سوارێز ده‌توانێت به‌شداریی بكات و له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی بارسێلۆنا له لالیگا و چامپیۆنزلیگ داده‌بڕێت.
لویس سوارێز ئه‌م وه‌رزه له كۆی 23 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 14 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه.
.jpg)