ھەولێر و بەغدا ھەنگاوی زیاتر بۆ رێككەوتن دەنێن
سەردانی عەبدولمەھدی بۆ ھەرێمی كوردستان زەمینەی رێككەوتن خۆشتر دهكان
K24- ههولێر:
شاندی باڵای حکوومەتی عێراق لە کۆبوونەوەیان لهگهڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشکرایان کردووە، ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا. شارەزایانیش پێیان وایە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ھەرێمی کوردستان ئەو دەرفەتەیان رەخساندووە، کە حکوومەتی عێراق بیر لە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم بکاتەوە.
رێبوار بابكهیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکان لە پەرلەمانی کوردستان دهڵێت: حکوومەتی ئێستای عێراق کە کاربەرێکەرە، ئەو ھێزەی نییە بتووانێت کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم چارەسەر بکات.
هاوكات لاوەند جەلال، شارەزای پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا لهو باوهڕهدایه، عێراق دەیەوێت سوود لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت، بە تایبەت ھەولێر، کە ئێستا بووەتە ناوەندێکی سەرەکی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە.
سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، کە ١١ ی ئەم مانگە بە سهرۆكایهتی شاندێکی ئیداری و سەربازی لە ھەرێمی کوردستان بوو، لە ھەوڵی ئەوەدایە زیاتر پەیوەندیەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەھێز بکات، حکوومەتی ھەرێمیش کە ھەروەك لە کارنامەی کابینەکەیدا ھاتووە، ئهولهویهتی كارهكانی سفرکردنەوەی کێشەکانییهتی لەگەڵ بەغدا.
H.B