سەرۆک وەزیرانی کەنەدا: ناسروەین تا وەڵامەکان وەرنەگرین
ترودۆ بەڵێنێک بە خەڵکی کەندا لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە دەدات
K24 – ههولێر:
جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەندا لە نوێترین لێدوانی لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کە بووەهۆی گیان لەدەستدانی 57 هاووڵاتی کەنەدی رایگەیاند، تا نەگەینە دادپەروەریی، ناسروەین.
ترودۆ لە لێدوانێکی بۆ قوتابیانی زانکۆی لە کەنەدا رایگەیاند: "نەدەبوو ئەم تراژیدیایە هەرگیز روویبدایە. ئێمە بە دوای دادپەرەوریی و ئەستۆگیریی دەکەین".
راشیگەیاند: "ئێمە هەرگیز ناسراوەین تاوەکو وەڵامەکانمان دەست دەکەوێت".
سوپای پاسداران دانی بەوەدانا کە "بە هەڵە" فڕۆکە ئۆکراینییەکەیان خستۆتە خوارەوە، بەهۆیەوە، 176 سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
هەریەک لە وڵاتانی ئەمەریکا، ئۆکراینیا، کەنەدا و یەکێتی ئەوروپا داوایان کردووە، لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت.
BBC