بەریتانیا نیگەرانییەکانی دەگەیەنێتە تاران
بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران لە لەندەن کرا
K24 – ههولێر:
وتەبێژی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە لەندەن بەهۆی دەستگیرکردنی کردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران، بانگهێشتکراوە.
راشیگەیاند، حکوومەت نیگەرانی زۆری خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی باڵیۆزەکەی لە تاران بە باڵیۆزی ئێران گوتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارەی ئێران پێشێلکردنێکی قبوڵنەکراوی پرۆتۆکۆلە دیبلۆماسییەکانە.
بە تۆمەتی ئەوەی، هانی خۆپیشاندانی داوە لە تاران، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ ماوەیەک باڵیۆزی بەریتانیایان لە تاران دەستگیر کرد و دواتر ئازادیان کرد.
AFP