پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دژی داعش ئامادەیە

"سوپای عێراق بۆ ئه‌و كاره‌ ئاماده‌ نییه‌"

K24- هه‌ولێر:

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات،‌ سه‌رقاڵبوونی سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ خۆپیشاندانه‌كان و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌‌، وایكردووه‌ كه‌ داعش زیاتر خۆی رێكبخاته‌وه‌ و جموجۆڵه‌كانیشیان زیادی كردووه‌.

ناسر هەرکی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو ئاماده‌ییەكی خۆی ده‌ربڕیوه،‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، به‌ڵام سوپای عێراق ئاماده‌ نییه‌.

H.B