وێنه و ڤیدیۆ.. نه‌خۆشی "ماری مرۆیی" جه‌سته‌ی منداڵێك ده‌ته‌نێت
پێستی هاوشێوه‌ی پێستی مار "كیژ"ی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
منداڵێكی ته‌مه‌ن (10) ساڵی هیندستان تووشی نه‌خۆشی "ماری مرۆیی" بووه و پێستی جه‌سته‌ی هاوشێوه‌ی پێستی مار گۆڕاوه.
ئه‌و منداڵه هه‌موو كاتژمێرێك ده‌بێت خۆی ته‌ڕ بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێستی تووشی قڵیشانی زیاتر نه‌بێت و جه‌سته‌ی توانای نییه خانه مردووه‌كانی به زوویی فڕێ بدات.

ئه‌وه‌ش وایكردووه، قڵیشانهكانی پێستی زوو چاك نه‌بنه‌وه و به‌رده‌وام پێستی وشكههڵدهگهڕێت.
به گوێره‌ی زانیاری پزیشكی، ئه‌گه‌ر هه‌یه له هه‌ر (200) هه‌زار كه‌سێك كه‌سێك تووشی ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه ببێت و نه‌خۆشییه‌كه به یه‌كێك له (20) جۆری نه‌خۆشی پێست هه‌ژمار ده‌كرێت، كه به نه‌خۆشی "ماسی" ده‌ناسرێن و هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی گرفت له بووهێڵهكانی ماوه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه.

ئه‌و منداڵه هیندستانییه، هێنده پێستی وشكههڵگهڕاوه ته‌نانه‌ت توانای نییه، چاوه‌كانی به ئاسانی دابخات.

تا ئێستا چاره‌سه‌ر بۆ حاڵه‌ته‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كاریگه‌رییه‌كانی له رێگه‌ی كرێم و ده‌رمانه‌وه كه‌مبكرێنه‌وه.