ترەمپ پشتگیریی لە لێدوانێکی بەریتانیا دژ بە ئێران دەکات
ئەوروپا و بەریتانیاش دێنە بەرەی ترەمپەوە
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا پشتگیریی خۆی بۆ لێدوانێکی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دژی ئێران راگەیاند.
ترەمپ نووسیویەتی: "بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، دەبێت رێککەوتنی ترەمپ بە رێککەوتنی ئێران بگۆڕینەوە. من هاوڕام!".
ئەمەش دوای ئەوەی، دوێنێ سێشەممە، یەکێتی ئەوروپا لەسەر بنەمای پابەند نەبوونی ئێران بە رێککەوتنەکە بڕیاردا، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه، پێویسته رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی جێگره‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه پێشنیاز ده‌كرێت، به‌ڵام تاران ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ رێككه‌وتنێكی دیكه له‌مباره‌یه‌وه بكات.
لای خۆشیەوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، پێشتر تاران وڵاتانی ئه‌وروپای له لێكه‌وته‌كانی له‌بارچوونی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئێران هۆشداریشی دایه هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و جه‌ختی كرده‌وه، "له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی نا به‌جێ یانیش نیازخراپی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، وه‌ڵامێكی توندی هاوشێوه و گونجاویان بۆ رێكاره‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێت".