ئەمەریکا دژی عێراق ھەنگاو دەنێت
پڕۆژەبڕیارێک بۆ سزادانی عێراق ئامادە دەکات
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی ئه‌مەریكا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی بڕیارێكه بۆ بڕینی 250 ملیۆن دۆلار له هاوكاری سه‌ربازیی له عێراق له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی هێزه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مەریكی، هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مەریكا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پاكیجێكی تایبه‌تن به سزادانی حكوومه‌تی عێراقی له ئه‌گه‌ری بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانیان له عێراق.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرای كردووه، كه ئه‌و بابه‌ته له‌نێوان به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا باسكراوه و یه‌كێك له بڕیاره‌كانی سزادانی ئه‌مەریكا بریتییه له راگرتنی 250 ملیۆن دۆلار له هاوكاری سه‌ربازی بۆ سوپای عێراق.
هه‌روه‌ها له ئیمێڵێكی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا كه رۆژنامه بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاشكرا بووه، به‌بڕیاری مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا سه‌رجه‌م هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن بۆ عێراق چاوی پێدادهخشێنرێتهوه له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی هێزه‌كانیان له عێراق.
ھ.م