عەبدولمەھدی: بەشێوەیەكی دیپلۆماسی كار لەسەر كشانەوەی ھێزە بیانییەكان دەكەین

"نابێت لە دەرەوەی حكوومەت چەك لەدەست ھیچ گروپێك بێت"

K24- هه‌ولێر:

عادل عەبدولمەھدی جەختدەكاتەوە، بە شێوەیەكی دیپلۆماسی كار لەسەر كشانەوەی ھێزە بیانییەكان دەكەن و دەشڵێت: نابێت ھیچ گروپێك لەنێو عێراق لە دەرەوەی حكوومەت ئەجێندای وڵاتانی دیكە جێبەجێ بكات.

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، كشانەوەی ھێزە بیانییەكان دەبێت بە دۆستانە بێت و ئەوان لە رووی ئابووری و ئەمنی و مرۆییەوە ھاوكاری عێراقیان كردووە و دەبێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵیان بپارێزین.

گوتیشی: چەك دەبێت لەدەستی حكوومەت بێت و نابێت ھیچ گروپێك لە دەرەوەی حكوومەت چەكداربێت یاخود لەلایەن وڵاتێكی دیكەوە پاڵپشتی بكرێت.

H.B