ئه‌ڵمانیا: به‌غدا نایه‌وێت هێزه‌كانمان له عێراق بكشێنه‌وه
عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای مانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كانی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێی راگه‌یاندووین، به‌غدا ده‌خوازێت سه‌رباز و راوێژكاره‌كانی ئه‌ڵمانیا له وڵاته‌كه‌ی بمێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له وتارێكدا گوتی: له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، دڵنیا كراومه‌ته‌وه، كه عێراق ده‌یه‌وێت هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان بمێننه‌وه بۆ هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان.
هاوكات ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نیگریت كرامپ – كارینپاور، له ئه‌رده‌نه‌وه به سه‌ردانێك گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه.