رێواز فایەق: پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی ئاسان نەبوو
"ئەركی خۆمان جێبەجێكرد"
K24 - ھەولێر
دوای پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، وەك پەرلەمان پڕۆژەیاسای چاكسازیمان پەسند كرد و ئەركی خۆمان جێبەجێكرد، كە ئاسان نەبوو.
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دوای پەسند كردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی، ئێستا داڕشتنەوەی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی لە شێوەی ماددە رێكبخرێت، ھەركاتێك تەواو بوو دەینێرین بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان".
گوتیشی: "وەك پەرلەمان ئێمە ئەركی خۆمان جێبەجێ كرد و پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسند كرا، كە ئەركێكی ئاسان نەبوو، دواتر ئەركێكی دیكە دەكەوێتە ئەستۆمان ئەویش چاودێریكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیە، چونكە بەڵێنی زۆر بە خەڵك دراوە".
ھ.م