زاخۆ.. كه‌سێك دایك و براكه‌ی ده‌كوژێت
خۆی و پۆلیسێكیش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن
K24- زاخۆ:
په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌سێك له زاخۆ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كردووه‌ته سه‌ر دایك و برایه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووگیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و خۆی و پۆلیسێكیش به سه‌ختی بریندارن.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرد، هێزه‌كانی پۆلیس به‌هانایانه‌وه چوون، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ره‌كه ته‌قه‌ی له ئه‌وانیش كردووه و پۆلیسێكیش به سه‌ختی بریندار بووه به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی تا راده‌یه‌ك جێگیره.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه ئه‌میر عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندرووستیی زاخۆ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ته‌رمی قوربانییه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراون و پۆلیسه برینداره‌كه‌ش گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه ده‌ستیپێكردووه.
ئاشكراشیكرد، هه‌ر له‌كاتی رووداوه‌كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه رووی چه‌كه‌كه‌ی له‌خۆی كردووه و خۆیشی به سه‌ختی برینداره و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و دۆخی ته‌ندرووستیشی ناجێگیره. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رنه‌چێت، نازانرێت هۆكاری ئه‌م رووداوه چییه، ئاخۆ به‌هۆی كیشه‌یه‌كه‌وه بووه، یانیش كه‌سه‌كه له‌ڕوو ده‌روونییه‌وه ناته‌واوه.
دوای ئه‌وه‌ش كه ته‌رمی دوو كوژراوه‌كه و هه‌ردوو برینداره‌كانیش گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆكی و پزیشكی داد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه به كوردستان 24 راگه‌یاند.
H.B
دواتریش له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، شڤان سندی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی زاخۆ زانیاری له‌باره‌ی رووداكه خسته روو.
H.B