پیرانی ئه‌مه‌ریكا رێكاری دادگاییكردنی تره‌مپ ده‌گرێته به‌ر
بڕیاره رۆژی 21ی ئه‌م مانگه تره‌مپ له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیران ئاماده بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رێكاره یاساییه‌كانی بۆ دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵات گرته به‌ر.
بڕیاره تره‌مپ رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م رێككاره‌كانی له‌كارلادانی بكرێته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه (16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ، بڕیاریدا تۆمه‌ته‌كان رووبه‌ڕووی تره‌مپ بكاته‌وه.
بڕیاره رۆژی 21ی ئه‌م مانگه تره‌مپ له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیران ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی رووبه‌ڕوو بكرێنه‌وه.
له ئه‌نجوومه‌نی پیران كۆمارییه‌كان زۆرینه‌ن و له كۆی (100) كورسی، (53) كورسییان هه‌یه.