ترەمپ داوایەك لە خامنەیی دەكات
"خامنەیی بەشێوەیەکی خراپ باسی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەكات"
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ئەمەریكا داوا لە عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەکات زۆر ئاگاداری لێدوانەکانی بێت.
ترەمپ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، خامنەیی لە دوایین لێدوانی‌دا بەشێوەیەکی خراپ باسی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپای کردووە و دووپاتیکردووەتەوە "ئێران شەڕ دەباتە دەرەوەی سنوورەکانی".
ترەمپ راشیگەیاندووە "لەکاتێکدا ئابووری ئێران بەرەو داڕووخان دەچێت و گەلی ئەو وڵاتەش بە دەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت، بۆیە پێویستە لەسەر عەلی خامنەیی زۆر ئاگاداری لێدوانەکانی بێت".
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دوێنێ له یه‌كه‌م گوتاری هه‌ینیدا، له دوای هه‌شت ساڵ دووباره هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مەریكا كرد و رایگه‌یاند: "ئێران هێز و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، زلـلە له ئه‌مەریكا بدات".
خامنه‌یی گوتیشی، ئه‌و رۆژه‌ی ئێران بنكه‌كه‌كانی ئه‌مەریكای له عێراق كرده ئامانج، رۆژێكی مه‌زن بوو و به "رۆژی خودا" وه‌سفی كرد.
روونیشکردەوە، ئێران لە رووی ئابووری و سەربازیی بەهێزە و ئامادەش نین دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا بکەن.
لە گووتارەکەیدا خامنەیی رایگەیاند، ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی کەوتوونەتە ژێر هەژموونی ئەمەریکا و چارەنووسی ناوچەکە بە بەرگری ئێران بەستراوەتەوە.
ھ.م