له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا 8 كه‌س برینداربوون
خۆپیشاندانیش به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا 8 کەس برینداربوون و سەرجەم رێگەکانی چوونیش بەرەو گۆڕەپانی تەیران داخران.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19/1/2020، پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەرانی شاری بەغدا و هێزە ئەمنییەکان روویداوە و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون.
هاوکات هێزە ئەمنيیەکان بۆ رێگەگرتن لە فراوانتربوونی خۆپێشاندانەکان سەرجەم رێگاکانی چوون بەرەو گۆڕەپانی تەیرانیان لە ناوەڕاستی بەغدا داخست.
لە پارێزگای دیوانییەش هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و له نه‌جه‌ف و بابلیش خۆپیشانده‌ران مۆڵه‌تی 3 رۆژیان به حكومه‌ت داوه بۆ ئه‌وه‌ی داواكانیان جێبه‌جێ بكات.
ئ. م