خۆی ده‌خاته مه‌زاده‌وه
ته‌مه‌نی 19 ساڵه
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی ئۆكرانی ته‌مه‌ن (19) ساڵ بڕیاریداوه، كچێنی خۆی به بڕی (1.2) ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مێل" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كچه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و له رێگه‌ی سایتێكی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری سێكسی، بڕیاریداوه له زیادكردنێكی ئاشكرادا كچێنی خۆی بفرۆشێت.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، زیادكردنه‌كه له (100) هه‌زار یۆرۆوه ده‌ستیپێكردووه و گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی (1.2) ملیۆن یۆرۆ.
براوه‌ی زیادكردنه‌كه، بازرگانێكی ته‌مه‌ن (58) ساڵی ئه‌ڵمانییه، كه له "میونخ" ده‌ژی و خاوه‌نی تۆڕێكی وه‌رزشییه.
گۆرانیبێژێكیش له تۆكیۆوه داواكار بوو و بڕی (800) هه‌زار یۆرۆی پێدابوو.
پارێزه‌ری كڕیاره‌كه رایگه‌یاندووه، مۆكیله‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا بكات و مانگانه‌ش (10) هه‌زار یۆرۆی پێ بدات.
